لیبیا ، خەلیفە حەفتەر هەڕەشەی سەربازی لە تورکیا دەکات
ژێنڕال خەلیفە حەفتەر کە دەسەڵاتی ڕۆژهەڵاتی لیبیای لە دەست دایە ، فەرمانی بە هێزەکانی خۆی کردووە ، بەرژەوەندی ئابووری و ئەو کەشتیانەی تورکیا کە لە خاکی ئەو وڵاتە نزیک دەبنەوە ، بدەنە بەر هێرشی چەکەکانیان .
بە پێی فەرمانی ئەم ژێنڕاڵە کۆنەکارەی پێشووی سوپای لیبیا ، هەموو گەشتەکانی فڕۆکەوانی نێوان تورکیا و لیبیا دەبێت رابگیرێت .
هێزەکانی وەفا دار بە خەلیفە حەفتەر کە خۆیان بە سوپای نشتیمانی لیبیا ناوزەد کردووە لە سێ مانگی ڕابردووەوە بە ئامانجی ئازادی هیرشیان بۆ سەرترابلوسی پایتەختی ئەو وڵاتە دەست پێکردووە ، ئیستا تورکیا بە پشتیوانی حکومەتی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە تاوانبار دەکەن و هەڕەشەی هێرشی لەشکری لە تورکیا دەکەن .
خەلیفە حەفتەر وەک فەرماندەیی سوپای نشتیمانی لیبیا فەرمانی دەرکردووە هەموو ئەو کەشتیانەی تورکیا کە روو دەکەنە کەنارئاوەکان ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بکەنە ئامانجی چەکەکانیان .
ئەو فەرمانە بۆ ئەوەیە تورکیا نەتوانێت چەک و تەقەمەنی بگەێنێتە دەست هێزەکانی حکومەتی ویفاقی نشتیمانی ، بۆیەش هەموو ئەو ناوچانە کەوتوونەتە ژێر چاوەدێری .