سەرۆكی ھەرێم و بەرھەم ساڵح كۆبوونەوە
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پێوەندییەكانی حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی ناوچەكانی مادەی 140 و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و گرنگیی هەوئاهەنگی و هاوكاریی هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كرا.
ئەو كۆبوونەوەیە دوابەدوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە.