گەورەترین عەمباری ئاوی سازگار  لە ژێر ئۆقیانوس دۆزرایەوە

 

 

لێکۆڵینەران لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیۆیۆڕك و پەیمانگای” ڤۆدزهۆل” گوتیان گەنجینەیەکی ئاوی گرانبەهامان دۆزیەوە لە ژێـر ئۆقیانۆسی ئەتلانتيك نزیك کەنارە ئاویەکانی نیۆجێرسی وپێیان وایە ئەم عەمبارەیە لە ئاوی ژێر زەوی کۆکراوەتەوە و پاشەکەوتێکی گرینگە بۆ داهاتوو بەتایبەتی لە کاتی کەمبوونەوەی ئاوی سازگار لە سەر زەوی

 

سایتی ” nzheraid ” بە پێی زانیاریە زانستیەکان وابۆی دەچن کە ئاوە سازگارەکەی ئەم شوێنە بەشی ئەوە دەکات نزیکەی ملیارێك مەلەوانگەی پێ پڕبکرێت و لێکۆڵینەوران پێیان وایە گەورەترین عەمبارەی ئاوی سازگارە لەسەر ئەم هەسارەیە و بڕەکەی لە ئێستا دا مەزەندە دەکرێت بە ” 2800 ” کیلۆمەتری چوار گۆشە

Back to top button