دۆناڵد ترەمپ پێشنتارێکی چاوەڕوان نەکراو ئاراستە دەکات
لە میانەی کۆبوونەوەکانی گرووپی جی ٢٠ لە ئۆزاکا ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ثێشنیاری بە کین جوونگ ئوون داوە ، دیسان چاوپێکەوتن بکەن ، ئەم پێشنیارەی ترەمپ لە ڕێگەی تویتێکەوە کیم جوونگ ئوونی لێ ئاگادار کراوەتەوە .
دۆناڵد ترەمپ بە بڵاکردنەوەی تویتێک ئاشکرای دەکات نیازی کۆبوونەوەی دووبارەی لە گەڵ ڕێبەری کۆریای باکووری هەیە .
ترەمپ کە بە بۆنەی بەشدرای لە کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ سەردانی ئۆزاکای یابانی کردووە بە نیازە ئەمڕۆ لەوێڕا بەرەو کۆریای باشوور وەرێ کەوێت .
ترمپ سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بە تویتێک کیم جوونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکووری ئاگادار کردەوە ، نیازی هەیە بۆ جارێکیتر چاوپێکەوتنی لە گەڵدا بکات و بڕیارە سبەی ئەم دانووستانە بەرێوە بچێت .
ترەمپ لەم تویتەدا بۆ کیم جوونگی نووسیوە ئەوا من لێرەم ، ئەگەر ڕێبەری کۆریای باکووری ئەم تویتە دەبینێت ، پێم باشە لە سنوورێکی ئاسایی و ناسەربازیدا چاومان پێک بکەوێت و ئەحواڵێکی یەکتر بزانین و تەوقە بکەیین