دەزگای پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی ئاڵمانیا نهێنیەکانی ئێران هەڵدەداتەوە
ڕاپۆرتی دەزگای پاراستنی ناوخۆیی ئاڵمانیا باس لە کارو چالاکی ئیتڵاعاتی ئێران دەکات لە ناو ئەو وڵاتەدا .
چاودێری کردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند جارێکیش هێرش و کاری تێکدەرانەی نەرمەواڵەیی کۆمپیۆتەری بەشێکن لە چالاکی ئیتڵاعات لە ئاڵمانیا .
ڕاپۆرتی ساڵانەی دەزگای پاراستنی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە سەرئێران ب، دەرخەری ئەو راستیەن کە لەدووای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئێران زۆر چالاکانە لە ناو ئاڵمانیادا خەریکی چاوترساندنی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕەژیمی ئێرانن .
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا تیشک خراوەتە سەرڕوولەزیاد بوونی چالاکی توندڕەوەکانی ڕاستەرێ و چەپەکانی توندئاژۆو ئیسلامیەکانی هاوتەریب .
بەڵام بە گشتی لێکۆڵینەوەکان زۆرتر لە سەرچالاکی ئیتڵاعاتی ئێران چر کراونەتەوە ، بۆیەش ئەم دەزگای پاراستنی ئاڵمانیا بە مەترسی تایبەت ئەژماری دەکات .