كۆچەر بیركار خەڵاتی گەلی لە بەریتانیا وەرگرت

 

دوای ئەوەی خەڵاتی فیڵدزی بواری بیركاری، كە بە نۆبڵی ئەو بوارە ناسراوە بە زانای گەورەی كورد پرۆفیسۆر كۆچەر بیركاردرا, ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە وڵاتی بڕیتانیا ” خەڵاتی ئاڵتونی گەل”ی پێشكەش كرا.

بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك ڕێوڕەسمەكە لە نێو باڵەخانەی شارەوانیی چێڵسی و كینزیگتنی لەندەن لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچووە.

كۆچەر بیركار، تەمەن 40 ساڵ، خەڵكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ساڵی 2000 وەك پەنابەرێك رووی كردووەتە وڵاتی بەریتانیا، لە مانگی ئابی 2018، خەڵاتی فیڵدزی لە بواری بیركاری پێ بەخشرا، پێشتریش چەندین خەڵاتی لە بوارەكە بەدەستهێناوە.

رۆژی 27ی ئاداری 2019، لە رێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سەڵاحەددین، لە شاری هەولێر، دكتۆرای فەخری بە پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار بەخشی، كە پێشتریش بەهۆی داهێنانەكانی لە بواری بیركاری، خەڵاتی فیڵدزی لە بوارەكەی پێدرابوو.

Back to top button