ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە: تەنازول بۆ هیچ لایەنێك ناكەین و بەسەرە دەكەینە هەرێم

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە چەندین جار داواكاری پێشكەشكردنی بە هەرێم كردنی بەسەرەیان پێشكەشكردووە بەڵام داواكاریەكەیان لە لایەن حكومەتی عێراق رەتكراوەتەوە, ئەندامێی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە دەڵێت، خەڵكی پارێزگاكە چاوەڕێی حكومەتێك ناكەن، كە ناتوانێت خۆی بسەپێنێت و بەسڕە دەكەینە هەرێم و تەنازول ناكەین لەو كارە.
كەریم مالیكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، كێشەكانی بەسڕە درێژخایەنن و چەندین ساڵە بەردەوامن و ئەوەش لەخۆپیشاندانە بەردەوامەكاندا دەردەكەوێت، حكومەتی ناوخۆش نەیتوانیوە كێشەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەر بكات، كێشەكە لە سیستمی سیاسی و چۆنێتی بەڕێوەبردنی وڵاتدایە، خۆپیشاندەران داوای مافی شەرعی خۆیان دەكەن، كە یەكێكیان دابینكردنی هەلی كارە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە گوتیشی “سەرۆك وەزیران سەردانی بەسڕەی كرد و 10 هەزار هەلی كاری راگەیاند، بەڵام دوای ئەوەی رۆیشتەوە بەغدا هیچ شتێكمان نەبینی، ئارام ناگرین لەسەر ئەم حكومەتە، كە ناتوانێت هەیبەتی خۆی بسەپێنێت”.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە تەئكیدیش دەكاتەوە، كە پارێزگاكە دەكەنە هەرێمێكی سەربەخۆ و تەنازول بۆ هیچ شتێكیش ناكەن لەوبارەیەوە و خەڵكی دەستدەكەن بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی بە هەرێمبون.
Back to top button