ناسر هەركی: كورد لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ پشكی خۆی وەردەگرێت
دوای دیاری كردنی وەزیر بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگری بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچە و ئاشكراكردنی ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە گفتوگۆ لەنێوان لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بەردەوامە، ئەوەش گوت: “كورد بەپێی كورسییەكانی پۆستی بەردەكەوێت لە وەزارەتە ئەمنییەكان و وەزارەتەكانی دیكەش”.
ناسر هەركی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:” لیژنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی حكومەتی فیدراڵی لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەو زانینی ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە، وتیشی: “چاوەڕواندەكرێت لە داهاتوودا هەردوولا بگەنە رێككەوتن و سەرجەم كێشەكان چارەسەر بكرێن”.
هەروەها بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق گوتی “تەنها بۆ پۆستە ئەمنییەكان نییەو بۆ وەزارەتەكانی دیكەش گفتوگۆ بەردەوامەو لەنێوان كوتلە سیاسیەكان لیژنەی تەوازن هەیە و تاوەكو هەمووان بەپێی ئیستحقاقی خۆیان پۆستیان بەربكەوێت، كوردیش بەپێی كورسییەكانی پۆست وەردەگرێت و بێگومان لەوەزارەتە ئەمنییەكانیش پشكی خۆی دەبێت”.