داعش هێڕشی كردە سەر خانەقین

 

لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەكانی داعش لە كەركووك و ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان بەردەوامی هێڕش دەكەنە سەر هێزە ئەمنیەكان و میلیشاكانی حەشدی شەعبی, ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە قەزای خانەقین چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر خاڵێكی سەربازی حەشدی شەعبی.

كەمێك لەمەو بەر لە قەزای خانەقین و لە نزیك مەزاری ئیمام محەمەد لە ناوچەی عەلیاوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هێرش كرایە سەر خاڵێكی سەربازی حەشدی شەعبی.

بە پێێ‌ زانیاریەكانی (خواكوڕك) بەهۆی هێرشەكەوە سێ‌ چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بوون و پاش هێرشەكە سەرجەم بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین، هەرسێكیان خەڵكی شارۆچكەی خالس سەربە پارێزگای دیالەن.

Back to top button