بڕیاردەری لێژنەی پەروەردەو خوێندی باڵای پەرلەمانی كوردستان: ئەمساڵ زۆرترین قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگان وەردەگیرێن

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆڵی 12ی راگەیاند كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵێ‌ رابردوو رێژەی سەركەوتنی قوتابیان دوو بە قەد ساڵێ‌ پار بوول ە خوڵی یەكەم, بۆیە بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاشكرای كرد، ئەمساڵ ھەوڵ دەدەرێت زۆرترین قوتابیی دەرچووی دوازدەیی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن و دەشڵێ، پەرلەمان بەدواداچوون بۆ داخوازیی قوتابیانی دەرچوو دەكات.
دكتۆر گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: “ساڵانە بەپێی پلانێك قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان وەردەگیرێن، ئەوانەشی لە دەرەوەی سیستەمی وەرگرتن دەمێننەوە، بۆ درێژەدان بە خوێندن روو لە زانكۆ و پەیمانگا ئەھلییەكان دەكەن، تا ئێستاش پلانیوەرگرتن ئامادە نەكراوە بۆ ئەمساڵ، بەڵام لەمەودوا كار لەسەر ئەو پرسە دەكرێت”.
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە گوتیشی: “ساڵانە چەند بەشێكی نوێ لە كۆلیژەكانی سەر بە حكوومەت دەكرێنەوە، لەبەر ئەوەش ھەوڵ ھەیە بۆ ئەمساڵ ژمارەی وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی دوازدەی ئامادەیی زۆرتر بێت لە ساڵانی رابردوو، چونكە ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاترە”.
دكتۆر گەلاوێژ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی تەواو بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەكات، ئێمە پاڵپشتی قوتابیانین و ھەر شتێك لە بەرژەوەندیی ئەواندا بێت، پەرلەمانی كوردستان پشتگیرییان دەكات و كار بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی قوتابیان دەكەین، ئەمساڵیش ھەوڵ دەدەین زۆرترین قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن”.
Back to top button