ده‌زانی ئه‌گه‌ر رۆژانە یه‌ك قاوه‌ بخۆیته‌وه‌ ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست كەم ده‌بێته‌وه‌

خواردنەوەی قاوە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست كەم دەكاتەوە. توێژینەوەیەكی ئەمریكی نوێ كە چەندین ساڵی خایاندووە دەریخستووە كە خواردنەوەی 4 كوپ قاوە رۆژانە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست بەرێژەی لە %20 كەم دەكاتەوە.

هاوكات توێژەران هۆشداریشیان داوە كە پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە لەوبارەیەوەو هاوكات پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانیاش هۆشداری دەدەن لە زۆر خواردنەوەی قاوە بەوهۆیەی رەنگە ببێتە هۆی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن.

لە لایەكی دیكەشەوە, زانایان تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەوەی خواردنەوەی قاوە كاریگەری پۆزەتیفی بۆ بیر و هۆش بە گشتی و بەتایبەت بۆ ژنان هەیە و بەوەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەریش كەم دەكاتەوە.

Back to top button