میسی جارێکی تر رەخنە لە یاریگاکانی بەرازیل دەگرێت

میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین،جارێکی تر رەخنە لە یاریگاکانی وڵاتی بەرازیل دەگرێت کە لە ئێستادا یارییەکانی کۆپا ئەمریکای تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەرجەنتین شەوی رابردو توانی ٢-٠ لە ڤەنزوێلا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت و لەو قۆناغەش رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوەو یاریەکەش لە رۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.
میسی دوای یاریەکە قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردو رایگەیاند” هۆکاری ئەوەی من ئاستم لەم پاڵەوانێتیە خراپە، یاریگاکانی بەرازیل زۆر خراپن من چوار یاریم تێدا ئەنجامداوە ، لە هەر چوار یاریەکە، یاریگاکان باش نەبوون.
لەسەر یاریەکەی دژی بەرازیل، رایگەیاند،  هیچ هەڵبژاردەیەک بۆ بردنەوە پاڵێوراو نیە، ئێمە دەزانین ئەوان زەحمەتن، بەرازیل لە هەر ساتێکدا دەتوانێت ئەنجامی یاریەکە بگۆڕێت، ئەوان خاوەنی یاریگاو هاندەرن.
Back to top button