وێنە.. زرێبار هەورامی بەستایڵێکی ئێرانییەوە دەردەکەوێت

خانمە بێژەرو خاوەن کاری ناسراوی باشووری کوردستان زرێبار هەورامی بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونەیەوە، بە ستایڵێکی ئێرانییەوە دەردەکەوێت.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی ئێرانییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، زرێبار هەورامی کە دوو رۆژی تر یادی لە دایکبوونیەتی نووسیوویەتی ” بە ھۆی سەرقالیم بە کارەکانمەوە، زۆر سپاس کە بەردەوام ھەواڵتان پرسیوم دوو رۆژیتر رۆژی لە دایک بونمە، بەم بۆنەیەوە ھەندەک خەڵات پیشکەش بە ئێوەی ئازیز دەکەم ،دەمەویت شتیک بنوسن بۆم لەم رۆژەدا”.

زرێبار کە لە بنچینەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ماوەی چەند ساڵێک میدیاکارێکی ناسراوی کەناڵی ئێن ئارتی بوو، ئێستا دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری میدیاکاری سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کارگەیەکی جلوبەرگ دورینە، زیاتر جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە ئامادە دەکات، بەڵام هەمیشە چالاکی و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی.

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام  وازی لە بێژەری هێنا و كاریگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.
Back to top button