داعش تاكتیكێكی سەیر بەكار دێنێت

خواكوڕك
‎لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو داعش توتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی وەكو یەكیك لە چەكە ستراتیژییەكانی هێلی ھێرشەكانیدا بەكاردەھێنا ،  ھەموو كات ھەوڵی ئەوەشی داوە بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژ هێرشەكان هێواش بكات لەسەر خۆی، هەوڵیداوە سود لە تاکتیکی فریودان ببینێت بۆ تێکشکاندنی هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق و هاوپەیمانان.
‎ئەمەش بەکارهێنانی (تانکی تەختە ) وەك کۆپیەکی ساختە و دوکەڵی ئەو بیرە نەوتانەی ئاگریان تێبەرداون لەخۆدەگرێت بۆ شاردنەوەی خۆیان و جوڵەی چەکدارەکانیان.
‎بەرپرسی سەربازی ھیزەكانی پێشمەرگە  بە فرانسی پرێس، گوتووە دوای رزگارکردنی باشیك و وەشاندنی گورزی كەمەرشكێن  هێزەکانی دژەتیروری سوپای زێڕینی عێراقی کۆگایەکی گەورەیان دۆزیەوە کە ژمارەیەك تانکی تەختەی تێدابووە، دروستکراون تا لە تانکی [راستەقینە] و زرێپۆش بچن، ئامانج داعش پئەوە بووە ئەو تانکە ساختانە بەکاربهێنێت بۆ پێکانیان لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانەوە کە پاڵپشتی پێشڕەویی هێزە زەمینیەکان دەکەن، تا دووربن لە زرێپۆشە راستەقینەکانیانەوە.
‎وێنەکانی وەزارەتی بەرگری ئەم “زرێپۆشانە” وەك زرێپۆشی تەختەی بۆیەکراو نیشاندەدەن تا لە راستەقینە بچن، دانەیەکی دیکە وادروستکراوە کە لە تانك بچێت کە هێشتا بۆیەنەکراوە.
‎فەرماندەیەكەی دژەتیرۆر گوتی “پێش ئەوە، گروپەکە بە دەیان بیری نەوتی گڕتێبەردا لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری موسڵ، بەتایبەت لە شارەکانی گەیارە و شورە، باشور و باشوری خۆرهەڵاتی شارەکە، تا چینێکی دوکەڵ دروستبکەن.”
ئەمان رێگەیان پێنەداوە و گوتی ئەوان بەنیازی ئەوە بوونە رێ لە ئامانجەكانی هێزی ئاسمانی بگرێت چەکداران بشارنەوە.
سەچاوە
France press
هەمەری سەختە
هەمەری سەختە
Back to top button