دۆناڵد ترەمپ: کیم رێگەی پێدام پێبنێمە ناو خاکی وڵاتەکەی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکور و باشوردا داوای لە کیم جۆن ئون کردوە کە ئایا رێگەی دەدات پێبنێتە خاکی وڵاتەکەی و دواتر کیم پێیوتوە ” بەشانازییەوە قبوڵی دەکەم”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/6/2019 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خواسته‌كه‌ی هاته دی و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور، توانی له ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا چاوی به كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور بكه‌وێت. له كاتی دیداره‌كه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چووه ناو خاكی كۆریای باكوور و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه تا ئێستا چووبیته ناو خاكی وڵاته داخراوه‌كه‌وه.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی كۆریای باكوور گووتی: “هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كانی رابردوودا زاڵ بین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات بكه‌ینه‌وه”.
له به‌رامبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره ده‌ربڕی و له به‌رده‌م میدیاكاندا گووتی: “ئێستا له نزیكه‌وه كیم جۆنگ ئون، سه‌ركرده‌ی باڵای كۆریای باكوور ده‌بینن و گوێتان له ده‌نگی بوو، پێشتر ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت له تویته‌ره‌وه فۆڵۆی كردووم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌راورد به دوو ساڵ به‌ر له ئێستا زۆر باشه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
بۆ یەکەمین جار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگافورە کۆبونەوە و یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد کە چەندین سەرەداوی رێکەوتنێکی گەورەی تێدا بەیانکرابو.
کۆبونەوەی دوەمی نێوان هەردو سەرۆک لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بو لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام کە تێیدا بەبێ هیچ ئەنجامێک و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆبونەوەکە کۆتایهات.
رۆژی 29/6/2019 تره‌مپ له ژاپۆنه‌وه رایگه‌یاند: “خوازیاره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور، بۆ ماوه‌ی دوو خووله‌ك له ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا چاوی به كیم جۆنگ ئون بكه‌وێت و سڵاوێكی لێبكات، به‌ڵام دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌ك دوو خولهك زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند.