ژمارە یەكی تابلۆی ھەڵەبجە بە یەك ملیار دینار دەدرێتە عەرەبێك
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/DECF3240-2072-4278-B9AD-A214C593C18A.jpeg)
ھاووڵاتییەکی عەرەب زیاتر لە 1 ملیار دیناری داوە بە ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەرێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ڕاگەیاند: “پێنجشەممەی ڕابردوو 27/6/2019، ھاووڵاتییەکی عەرەب، بە فەرمی ھاتووەتە بەشی ھونەریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و داوای ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە، کە بیکرێت، ملیارێک و 100 ملیۆن دیناری داوە بەو ژمارەیە”.
دەشلێت: “تابلۆکانی پارێزگای ھەڵەبجە لە ژمارە 1 تا ژمارە ھەزار، بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن و ژمارە یەکیش لە (یەک ملیار) دینارەوە دەست پێ دەکات، ئێستاش تەنیا ئەوە ماوە ڕۆژی زیادکردنەکە دیاری بکرێت و لەم ماوەیەدا دیاری دەکەین”.
بەرێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە باسی لەوەش کرد، لە زیادکردنەکەدا ھەموو ھاووڵاتییەکی کورد و عەرەب دەتوانن بەشداری تێدا بکەن و پارەکەش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج دەکرێت.