تورکیا جوڵەیەکی نوێی سەربازی دەست پێدەکات

 

 

تورکیا هێزی قەڵغانی ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد

تورکیا ئاشکرای دەکات هێزێکی سەربازی تەیاری قەڵغانی وەک تانگ و تۆپ و پاجەر ڕەوانەی سنوورەکانی سوریا کردووە ، ئەم هێزانە لە ئیستادا گەیشتوونەتە شارەکانی ” حاسا و کورکخان لە پارێزگای حەتتا لە سنووری سووریا .ئەم جوڵەسەربازیە لە دووای کوشتنی سەربازێکی تورک لەم ناوچانە  هاتە ئاراوە .

ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیا ڕۆژی یەکشەم ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوەو نووسی ، ڕەوانە کردنی ئەم هێزانە بۆ بە هێزکردنی پێگە سەربازیەکانی تورکیایە لەم ناوچانە .

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەێنێت ، ڕەژیمی ئەسەد بە دەستی ئەنقەست بنکەسەربازیەکانی ئێمە کەوەک چاودێر لەوێ جێگیرن داوەتە بەر هێرشی تۆپ و هاوەن کە بوو بە هۆی کوژرانی سەربازێک و بریندار بونی سێ سەربازی تر .

Back to top button