ئه‌منییه‌تی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له به‌غدا توندتر ده‌كرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، رێوشوێنی ئه‌منی توند بۆ پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له عێراق ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ریان بگیرێت.
لیوا روكن، عامر سه‌ددام، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاراستنی دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه‌كان له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: “له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان له به‌غدا رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر”.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه، گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه تونده له‌سه‌ر راسپارده‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و گوتوویه‌تی: “نێرده دیپلۆماسیی و باڵیۆزخانه‌كان هێڵی سوورن و نابێت وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له هیچ بارودۆخێكدا رێگه بدات زێده‌رۆییان به‌رامبه‌ر بكرێت”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند كراوه و ئاماده‌سازیی زیاتر له‌و شوێنانه‌ی ناو به‌غدا كراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاراستنی دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه‌كان له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پلانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی هاوشێوه‌ی چه‌ند رۆژوێك پێش ئێستای باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین بگیریت، چونكه ئه‌و رووداوانه ده‌بنه هۆی تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیریی باڵیۆزخانه‌كان، ئه‌و رێوشوێنه ئهمنیانهشی گیراونه‌ته‌به‌ر، رێگا له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرێت بیه‌وێت باڵیۆزخانه‌كان بكه‌نه ئامانج”.
جێگای بیرھێنانه‌وه‌یه ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، خۆپیشانده‌ران چوونه ناو باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین له ناوچه‌ی مه‌نسووری به‌غدا و ناڕه‌زایه‌تییان له‌باره‌ی “رێككه‌وتنی سه‌ده” ده‌ربڕی و ئاڵای به‌حره‌ینیان دابه‌زاند و له شوێنی ئه‌و ئاڵای فه‌ڵه‌ستینیان به‌رزكرده‌وه.