تورکیاهەڕەشە لە هێزەکانی ژێنڕال حەفتەر دەکات
لە دووای ئەوەی ژێنڕال حەفتەر هەڕەشەی کرد هێرش دەکاتە سەر کەشتیەکانی تورکیەکان لە لیبیا ، تورکیا وڵامی داوەو دەلێت هەر هێرشێکان بە توندی بەرپەرچ دەدەینەوە
بە پێی هەواڵێ ئاژانسی فەڕەنسی ، خلوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا بە ڕاگەیەندنەکانی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە ، حەفتەر لە بەرانبەر هەر دەستدرێژی و هێرشێک بۆ سەر تورکیا باجێکی قورس دەدات ، چوونکە بەوپەڕی هێزەوە وڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە .
هێزەکانی سەر بە ژێنڕاڵ حەفتەر کە دەسەڵاتی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیان لەبەردەستە چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەڕەشەیان کرد هێرش دەکەنە سەر کەشتی و بەرژەوەندییەگشتیەکانی تورکیا و هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتەش بە رووی تورکیادا دادەخەن ، چوونکە تورکیا تاوانبارە بەوەی لایەنی دژبەری حەفتەر بەچەک و تەقەمەنی بەهێز دەکات .