شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و هێزەكانی پێشمەرگە روویدا
ماڵپەری فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) رایگەیاندووە ئەمرۆ یەكشەممە، هێزێكی پێشمەرگەی سەر بە حزبەكەیان، لەكاتی گەراندا، هێرش دەكەنە سەر سوپای پاسدارانی ئێران لە نێوان شاخەكانی سنوری پیرانشار و چۆمان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەری فەرمی ئەو حزبە، كاتژمێر 3:30 هێزێكی سوپای پاسداران هێرشیان كردۆتە سەر كوڵبەرانی كورد لە ناوچە سنورەكان، تەقەیان لە كوڵبەرانی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە لە سنوری پیرانشار و چۆمان، بەڵام پۆڵێكی پێشمەرگەی (حدكا) لەوەڵامی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر كوڵبەران لێیان دێنە دەست و شەروو پێكدادان روودەدات”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەری فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پاش ئەوەی هێزەكانی سوپای پاسدارن لەم شەرەدا شكەست دەهێنن، هێنن، تۆپبارانی كردنی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و شوێنە خەڵكی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ماڵپەری فەرمی ئەو حزبە لەكاتی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران، هیچ زیانێك بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانی سوپا پاسدارانیش بڵاو نەكراوەتەوە”.