سبەی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی مالپەری فەرمی پارتی، شاندی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی گۆڕانكاری تێدا كراوە، بریاریشە سبەی لە سلێمانی كۆببنەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، سبەی دووشەممە، 1ی 7ی 2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە لە سلێمانی”.
سەرچاوەكە ئەوەشی بە مالپەرەكە راگەیاندووە، پارتی و یەكێتی هەردووڵا شاندی دانووستانكاریان گۆڕیوە، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح.
بەڵام شاندی یەكێتی تەنها ناوی حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەك سەرۆكی شاندی دانووستانكار ئاشكرا كراوە، ئەوانی تر ئاشكرا نەكراوە كە ئایا وەك پێشتر دەمێنەوە، یان ئەوانیش دەگۆڕدرێن”.