دادگایەک لە بەحرێن حوکمی لێ ئەستاندنەوەی مافی هاووڵاتی بوونی ٩٢ شیعەی ڕەت کردەوە

 

 

 

بەپێی بڕیاری دادگای  پێداچوونەوەی بەحرێن ، لێ ئەستاندنەوەی مافی هاووڵاتی بوونی ٩٢ شیعەی بەحرێنی کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو هەڵوەشایەوە .

ئەم ٩٢ کەسە تاوانبار بوون بەوەی ویستوویانە گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ئێران دامەزرێنن .

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەرەنسی ئەو ٩٢ کەسە لە نێوان ١٣٨ دەستبەسەرکراو لەم بارەوە حوکمیان بەسەردا سەپابوو بە تاوانی ئەوەی لە شێوەی حزبووڵلا دەیانەوێست گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ئێران دابمەزرێنن .

بەرپرسێکی وەزارەتی دادی بەحرێن بە ئاژانسی فەڕەنسی ڕاگەیاندووە حکومی لێ ئەستاندنەوەی مافی هاووڵاتی بوونیان هەڵوەشاوەتە بەڵام بە پێی هەمان بڕیار دەبێت ماوەی حوکمی زیندانی بوونیان تێپەڕ کەن .

Back to top button