ووتەبێژی کۆشکی سپی لە کوۆریای باکوور بریندار بوو
ستیڤانی گریشام ووتەبێژی نوێی کۆشکی سپی لە یەکەم کاری فەرمی خۆی دا بریندار بوو لە دەمەقاڵیەکی نێوان پاسەوانانی ئاسایشی کۆریای باکوور و پەیامنێران لە کاتی هەوڵدانیان بۆ نزیك بوونەوە لە دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ لە ساتە وەختی تەوقەکردنی هەردوو سەرۆك
ڕاپۆتەکان ئاماژە بە دەستپێکی ڕووداوەکە دەکەن کە ستیڤانی لە ئێستا دا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانیشە لە کۆشکی سپی هەوڵی داوە یارمەتی ئەندامانی شاندی ڕۆژنامەوانیەکەی خۆیان بدات بۆ ئەوەی لە شوێنێکی گونجاو جێگیربکات بۆ ڕاماڵینی ساتە مێژوویەکەی نێوان ترامپ و کیم
تا ئێستاش ڕوون نەبوویتەوە ئایا گریشام پێویستی بە چاودێری تەندرووستیە یان نا و هەڵبژاردنی ئەم خانمە بۆ ووتەبێژی کۆشکی سپی لە لایەن خانمی یەکەمی ئەمریکاوە میلانیا ترامپ هەڵبژێردراوە لە شوێنی سارا ساندرز کە وا چاوەڕوان دەکرێ لە کۆتایی ئەم مانگە دا دەست بکێشێتەوە