ئیمارات هەنگاوێکی گەورەی جیهانی دەنێت لە بوواری وزەی خۆرەوە

 

 

 

ناوەندی وزەی ( ئەبوزەبی ) گەورەترین ناوەندی بەرهەم هێنانی وزەی خۆری جیهانییەو بڕی ٨٧٠ ملیۆن دۆلاری تێچوو بووە .

 

حکومەتی ئیمارات  رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ناوەندی بەرهەمهێنانی وزەی خۆری هەزارو ١٧٧ میگاواتی  ئەبوزەبی دەستی بە بەرهەم هێنان کرد .

 

ماڵپەڕی فەرمی نشتیمانی ئاوو کارەبای ئیمارات ڕایگەیاند ئەم ناوەندی بەرهەمهێنانی وزەی خۆرە ، بە هاوبەشی کۆمپانیاکانی ( جینکۆ ) ی چین و ( ماروبنی ) یابان بە جێگیرکردنی ٣.٢ ملیۆن پەنەلی خۆرەتاوی لە پانتایی ٨ کیلۆمەتر دامەزراوە .

 

ناوەندی وزەی بەرهەمهێنای کارەبایی خۆری ئیمارات ساڵانە یەک ملیۆن تەن دەی ئەۆکسیدی کەربۆنی مەترسیدار کەم دەکاتەوە

Back to top button