عەرەبێكی پارێزگای حیلە: ئامادەیە تابلۆی ژمارە (1) ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە بە زیاتر لە ملیارێك دینار بكڕێت

 

دوای ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری پێدانی ژمارەی ئۆتۆمبێلی بە ناوی پارێزگای هەڵەبجەی بە دانیشتوانی پارێزگاكە خستە واری جێبەجێكردن, بڕیاردرا ژمارە سەرەتاییەكان و تایبەتەكان بخاتە موزایدەوە, لەگەڵ پێدانی بڕێ:ی زۆری پارە بە ژمارە یەكی پارێزگای كەركووك, بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند: ھاووڵاتییەكی عەرەب زیاتر لە 1 ملیار دیناری داوە بە ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە.

عمید حسن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە هاووڵاتیەكی سەرمایەداری عەرەب ئەمڕۆ داوای ژمارە یەكی 1 تابلۆی هەڵەبجە كردووەو ئامادەیە بڕی یەك ملیار دیناری عێراقی بدات بەم تابلۆیە.
ئاماژەی بەوەشدا پێنجشەممەی ڕابردوو 27/6/2019، ھاووڵاتییەكی عەرەب، بە فەرمی ھاتووەتە بەشی ھونەریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و داوای ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجەی كردووە، كە بیكرێت، ملیارێك و 100 ملیۆن دیناری داوە بەو ژمارەیە.
لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ژمارە تایبەتەكانی تابلۆی عێراق-هەڵەبجە دەخرێنە زیادكردنی ئاشكراوە بۆ فرۆشتن و نرخێكی تایبەت بۆ ژمارەكان دیاریكراوە.

Back to top button