بزووتنەوەی ئیسلامی: دەبێت پەكەكە بزانێت هۆكاری ئەو بۆردوومانانەی توركیا كێ لێی بەرپرسە؟
دوای ئەوەی تەنها لە ماوەی 3 رۆژدا بە ھۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بە هۆی بوونی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە 6 ھاووڵاتی شەھید و 5ی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەم قوربانییەكان دانیشتووی ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بوون, ئەم رووداوانەش لایەن ەسیاسیەكانی كوردستانی بە دەنگ هێناوە داوا دەكەن پەكەكە بیانوو نەداتە دەستی توریكا بۆ بۆدروومان.
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، عەبدوڵڵا وەرتی رایگەیاند :” پێویستە پەكەكە رەچاوی بەرژەوەندیە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنیەكانی خەلكی كوردستان و هەرێمی كوردستان بكات, لە ماوەی رابردوو چەندین هاوڵاتی شەهید بووە دەپرسین كێ بەر پرسە لەوە؟
هەرووەها گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان گوتی:” پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ سوپای توركیا سنورێك دابنێت كە چیتر بۆردوومانی ناوچە سنوریەكانی كوردستان نەكات.