روونكردنەوەیەك لە بارەی مانگێك پشوو لە كوردستان
ساڵانە لەگەل هاتنی مانگی تەمووز پشووی دادگاكان لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات, بۆ ئەمساڵیش ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی مانگی تەمووزی دادگاكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتووە، تێیدا ڕوونكردنەوە لەبارەی پشووی دادگاكان بۆ مانگی تەمووز دراوە و تێیدا هاتووە، “لە بەیانێكدا لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە هاتووە، پشووی دادگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 30 رۆژ لە رێكەوتی 1/7/2019 دەست پێ دەكات”.
هەروەها لە بەیانەكەی پشووی دادگاكانی هەرێمدا روونكردنەوەی پێویست خراوەتەڕوو بۆ ئەو دۆسیه و داواكارییانەی كە لەو ماوەیەدا لە دادگاكان بەردەوام دەبن و كاریان پێ دەكرێت.