گوتەبێژی فركسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان: لە بارەی دیاری كردنی كاندیدانی حكومەت پارتی دەتوانێت لە 24 كاتژمێردا بڕیاری كۆتایی بدات
دوای ئەوەی سەرۆكی راسپێردراوی كابینەی نوێێ حكومەت سەردانی لایەنە سیاسیە بەشدارەكانی حكومەتی كرد, بە مەبەستی دیاری كردنی بەرنامەی كاری حكومەت و كاندیدانی لایەنە سیاسیەكان بۆ نێو حكومەت, تا ئێستا هیچ كاندیدێك بە فەرمی پێشكەش نەكراوە, وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەڵێت: “پارتی دەتوانێت لە 24 كاتژمێردا بڕیاری كۆتایی بدات”.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرسی تەواوكردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان پرسێكی یاساییەو مانگێك مۆڵەت دیاریكراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كابینەكەی پێكبهێنێت، ئەو وادەیە كۆتاییهات كە بۆ حزبەكانی دیاریكردووە تاوەكو سیڤی كاندیدەكانیان رەوانە بكەن هیچ دەرفەتێك نامێنێتەوە بۆ دواخستنی دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا كۆتایی پێبهێنرێت.
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “ئەو حزبانەی بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەت دەكەن زۆربەیان یەكلایی بوونەتەوەو چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی داهاتوو سیڤی كاندیدەكان رەوانە بكەن، ئەوەی دەمێنێتەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە سیڤی كاندیدەكانی ئامادە نەكردووە، بەڵام وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت بە 24 كاتژمێر ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوەو بزوتنەوەی گۆڕانیش هەموو شتێكیان ئامادەیەو حزبی سۆسیالیست و پێكهاتەكانیش هەموو شتێكیان ئامادەیە”.

راشیگەیاند، “ئێمەش پێمانخۆشە یەكێتی نیشتمانی خۆیان یەكلایی بكەنەوەو سیڤی كاندیدەكانیان بنرێن بۆ كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تاوەكو ناوەكان رەوانەی پەرلەمان بكرێت و متمانەیان پێبدرێت، چونكە لەو وادەیەی دیاریكراوە پێویستە حكومەت دەنگی پێبدرێت و هیچ مەجالێكی تێدا نامێنێت و لەدەستی هیچ كەسێكیش نییە بڕیاری راگرتن و دواخستن بدات چونكە ئەوە پرسێكی یاساییەو دەبێت لەو 30 رۆدا كۆتایی پێبهێنرێت”.