ڕاپۆرتێك هۆشداری دەدات : داعش ئامادەکاری گەڕانەوەیەکی بە هێز دەکات
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی نوێ هۆشداری دا لە گەڕانەوەیەکی زۆر مەترسیدارتری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و ئامادەکاریەکانی بۆ بەدەست هێنانەوەی زەویەکانی لە سوریا و عێراق بەشێوەیەکی زۆر خێراتر و ڕوونیشی کردەوە داعش تا ئێستا خاوەن تۆڕێکی دارایی جیهانیە و یارمەتی ئەدات بۆ گەڕانەوەی و دووبارە خۆ ڕێکخستنەوە
ئەم ڕاپۆرتە سەنتەری توێژینەوەی جەنگ لە واشنتۆن ئامادەی کردووە و پێی وایە سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەبو بەکر بەغدادی بە شێوەیەکی سیستەماتیك کاری کردووە بۆ دووبارە داڕێشتنەوەی ڕێکخراوەکە و ئامادەکاری بۆ شەپۆڵێکی تری توندوتیژی لە ناوچەکە
داعش توانی پارێزگاری لە ژمارەیەکی باش لە چەك و تیفاقی خۆی بکات لە زنجیرە تۆنێڵێك و ناوچەیەك کە پشتیوانی لێ دەکرێ بەمەبەستی ئامادەکردنی هێزێکی نوێ بەڵام لەو ناوچانە سەرانەیان لەخەڵك وەردەگرت ئەوەش بووە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکەکی زۆر و بەو شێوەیە داعش دەستی گرت بەسەر ناوچەیەکی بچوك لە عێراق