ئێران : تا دە رۆژیتر دانوستانێکی گرینگ بەڕێوە دەچێت

 

ئێران : تا ١٠ رۆژیتر دانوستانێکی گرینگ سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەرووپیەکان  بەرێوە دەچێت .

 

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە ، پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێژەی ٣٠٠ کیلۆگرام زیاتر بە پێی بڕیارنامەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نایاسایی نییە و تاران تا ١٠ رۆژی داهاتوو دانوستانێکی زۆر گرینگ لە گەڵ سێ ولاتی ئەورووپی بەرێوە دەبات .

 

مەجید تەخت ڕەوانچی ، لە بەرنامەی ( جی پی ئێس )ی کەناڵی ( سی ئێن ئین ) لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران وەک پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم لە ڕێژەی ٣٠٠ کیلۆگرام زیاتر گووتی لەم رێکەوتنەدا دیاری کراوە ئێران لە کاتی پێویستدا بۆی هەیە بەشێک لەم یاسایانە وەلاوە بنێت .

ئەوە لە کاتێکدایە بێهروز کەمالوەند وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران دوو هەفتە لەمەوبەر گووتبووی ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە رێکەوتنی ئەتۆمیدا پارێزراو نەبێت لە چەند ڕۆژی دەستپێکی هاویندا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٣٠٠ کیلۆ تێپەڕ دەکەیین و دوواتریش بە ڕێژەی زیاتر بەردەوام دەبێن

Back to top button