خانووەكانی گوندی كۆڕی چۆڵدەكرێت
دانیشتووانی گوندی كۆڕی رایدەگەێنن ئەگەر چارەسەری ئاو و كارەبامان بۆ نەكرێت، ناچار دەبین بچینەوە كرێچی و خانوەكانمان جێ بهێلین”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوندی كۆری كە (1000) دانەی لێ دابەشكراوە، ئێستا خەڵكی وەرگری خانووەكانی گوندی كۆری دەلێن، ئەو هەزار خانووەی كە دابەش كراوە، سیستەمی خەزانی ئاو ( واتا دانانی تانكی ئاو) نیە، بەستراوەتەوە بە سیستەمی خەزانی گشتی هەركاتێك ئەم خەزانە گشتیە، كێشەی تێبكەوێت هیچ ئاوێكمان نیە بۆ خواردنەوەش بۆیە لە ئێستادا كێشە كەوتۆتە سیستەمەكە و خەڵكەكە بێ ئاوە”.
هەربەگوێرەی بەدوا داچوونەكانی خواكوڕك كارەبای نیشتمانی هەر ماڵەو 10 ئەمپێری پێدراوە، كارەبای مۆلیدەش نیە، لەكاتێكدا بەهۆی نەبوونی كارەبا و بەرز بوونەوەی پلەی گەرما خەڵكی گوندی كۆری ناچار بە رۆیشتن دەكات لە گوندەكە”.
هەروەها خەڵكی گوندی كۆڕی دەشلێن، كێشەكان لەنێوان پارێزگاری هەولێر و كۆمپانیا دەستی دەستی پێدەكرێت و ئێمەیان بێزار كردووە، بێ هیوا بووینە هیچ چارەسەرێك نیە، بۆیە ناچارین چۆڵی بكەین و بچینەوە خانووی بەكرێ”.