تەقاندنەوەی ٨ ساڵ لەمەوبەری کۆگایەکی مووشەکی ئێران کاری ئیسرائیل بووە .

 

 

لە زنجیرە درامایەکدا کە ئیستا لە کەناڵی ٣ ی ئێران بڵاو دەبێتەوە ، باس لە وە دەکات تەقینەوەی ٨ ساڵ لەمەوبەری کۆگای مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران کاری ئیسرائیل بووە ، لەم تەقینەوەدا ٤٠ کەس کوژران کە یەک لە کوژراوەکان سەردار ” تارانی موقەدەم ” بوو کە بەناوی باوکی پێشەیی مووشەکی ئێران ناوی دەرکردبوو .

زنجیرە درامای ( گاندۆ ) کە بەرهەمهێنانی ” ناوەندی ئاوینی “ە لە کەناڵی ٣ ی ئێران لە ئێستادا پەخش دەکرێت ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە ٨ساڵ لە مەبەر ” ئیهوود باراک ” سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل سەبارەت بە تەقینەوەکەی کۆگای مووشەکی ( بیدگەنە ) گووتی کاری ئێمە بووە .

تەقینەوەی کۆگای ( بیدگەنە ) و ئەختەر ئاوا  لە ناو پێگەیەکی سەربازی سوپای  پاسداران،  نیوەڕۆ ی مانگی نوامبەری ٢٠١١ ڕویدا کە دەکەوێتە نزیک شاری “مەلارد” لە پارێزگای تاران ، ئەم بنکە سەربازیەی سوپا لە نزیک کێوێکە بە ناوی ( کەیکاووس )

Back to top button