ڕهوشى كهش و ههوا و پلهى گهرما ئهمرۆ و سبهى راگهیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 38 و لە دھۆك 36 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات.