سه‌عدی پیره له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بێهیوا ده‌كرێت و پۆستەکەی پێ نادرێت
له كاتێكدا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه لهﻻیه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كاندید بكرێت، به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كاندید كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له چه‌ندان میدیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاندید كردووه و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه چڕكردووه‌ته‌وه.
عیزەت سابیر، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە لایەن یەكێتی كاندیدكراوم بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لە كابینەی تازەی حكوومەت، كاندیدی تر هەیە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام من تاكە كاندیدی بەهێزم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بە پرۆسەكانی مەڵبەند، مەكتەبی ڕێكخستن و مەكتەبی سیاسی‌دا دەرچووم و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیم، بڕیارە ئەم هەفتەیە یەكێتی كاندیەكانی خۆی بۆ ئەو وەزارەتانە یەكلایی بكاتەوە كە لە كابینەی تازە بۆی دیاریكراوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه سابیر ڕایده‌گه‌ینێ، بەشداریكردنی یەكێتی لە كابینەی تازە بەستراوەتەوە بە چارەسەركردنی پرسی دانانی پارێزگاری كەركووك، بۆ ئەو مەبەستەش پێشوەچوونی باش هەیە.