كۆبوونه‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد
کەمێک پپێش ئێستا، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە (خواكوڕك)ـی راگەیاند: ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و رێككەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی لیژنە و هه‌ریه‌ك له دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح بە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه
شاندی دانوسانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر و ئه‌ندامیه‌تی شاڵاو كۆسه‌ره‌ت و له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ن
به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنى به‌ربژێرێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه