موگرینی : حەوت وڵاتی تری ئەرووپی دێنە ناو ئینس تێکس

 

فدریکا موگرینی دەڵێت حەوت وڵاتی تری ئەورووپی بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دێنە ناو گرووپی ئابووری بانکی دارایی ( ئینس تێکس )

پێشتریش چەند وڵاتێکی ئەورووپی هاودەنگ لە گەڵ سێ وڵاتی ئەندامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی  لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ وەگەر خستنی ناوەندی ئابووری بانکی ( ئینس تێکس ) بۆ ڕێکاری نویی تیجاری لە گەڵ ئێران ئاشکرا کردبوو.

فەریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لە ڤێب سایتی خۆیدا نوسیبووی ، ڕۆژی هەینی ئێمە ڕاگەیەندراوێکی گرینگ سەبارەت بە بەردەوامی رێکەوتنی ئێران بڵاو دەکەینەوە ، ئەم ڕێکارە نوێ بانکی ، داراییە ئێرانیش لە خۆ دەگرێت و یەکەم هەنگاوەکانیشی وا دەکەوێتە بوواری کرداریەوە .

موگرینی دەڵیت لە گەڵ سێ وڵاتی خوڵقێنەری ئەم بیرۆکە واتە وڵاتانی بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا و حەوت وڵاتی تر ئەم ناوەندە وەگەڕ دەخەیین ، بەڵام ناوی وڵاتەکانی نەهێناوە

Back to top button