په‌رله‌مانی كوردستان موژده به قوتابییانی پۆلى 12 ی ئامادەیی ده‌دات
لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنە به‌رێوه‌چوو و چه‌ند پرسێکیش تاووتوێكرا، سەرەتا ئەو یاداشت و داواکاری و سکاڵا‌و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوەو کاری پێویستیان لەسەر کراو ئاراستەی شوێنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی وەڵامدانەوە.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، ھەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەرده‌و بەڕێوبەرایه‌تیی گشیتی ئەزموونەکان لە ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانەی کە ئاراستەی ئەندامانی لیژنەو لیژنەكه کراون لەسەر کێشە و کەموکوڕییەکان لە پرسیارەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەھەرێمی کوردستان، کە زۆربەی سکاڵاکان لەسەر ھەڵە گەڕانەوەی نمرەێە کە قوتابییان پێیان وایە نمرەی کەمیان بۆ دانراوە.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بڕیارە لیژنە لاوەکییەکە ڕۆژی چوارشەممەى داهاتوو بەدواداچوون بکات و لە ڕاپۆرتێکدا سەرۆکایەتیی لیژنەكه له ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاگادار بکاته‌وه.