وەزیری وزەی ئێران ڕەخنەی توند ئاراستەی سعوودیا و ڕوسیا دەکات

 

 

پێش دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەندامانی ( ئۆپێک ) لە ڤییەننا ، سعوودیا ، ڕوسیا و عێراق گەیشتبوونە رێکەوتنێک بۆ بەردەوامی هێنانە خوارەوەی هەڵێنجانی نەوت تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩

وەزیری نەوتی ئیران دەڵێت ئەم ڕێکەوتنانە لە دەرەوەی کۆبوونەوەکانی ئۆپێکدا ، بەردەوامی ئۆپێک دەخاتە مەترسیەوە .

١٧٦ مین کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت ( ئۆپێک )کە  ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکات ، گرینگترین تەوەری ئەم کۆبوونەوە بڕیاردانە لە سەر کەم کردنەوەی هەڵێناجی نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهانی .

 

ڕوسیا و سعوودیا رۆژی یەکشەم لە میانەی کۆبوومەوەکانی وڵاتانی جی ٢٠لە یابان لەگەڵ وڵاتانی خاوەن نەوتی ( گروپی ئووپەک پلاس ) بۆ دابەزینی رێژەی هەناردەکردنی نەوت گەیشتوونەتە ئەنجام .

وەزیری وزەی سعوودیا پێش دەستپێکی سەفەرەکەی بۆ ڤییەننا گوتبووی سیاسەتی بەردەوامی کەم کردنەوەی هەڵێنجانی نەوت ڕەنگە تا ٩ مانگی تر و تاساڵی ٢٠٢٠ بخایەنێت .

ئەم بڕیارانە ئێرانی توورە کردووەو ڕەخنە ئاراستەی ئەم وڵاتانە دەکات

Back to top button