رێبوار تاڵەبانی: سوپاسی جهنابی سهرۆك بارزانی دهكهم دادگا بێ تاوانی منی سەلماند و لە داهاتوو دەگەڕێمەوە کەرکووك
لە پرێس كۆنفرانسێكدا رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنحووومەنی پارێزگای كەركووك لە هەولێر سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم خەڵكی كوردستانی كردوو ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لەلایەن دادگای ئیتیحادییەوە بە بێتاوان راگەیاندرا”.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەلایان دادگای ئیتیحادییەوە، بە بێتاوان راگەیاندرا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند”هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بووە دەستوور لە کەرکووک جێبەجێبکرێت ئەوەی ئێستا هەیە بارودۆخێکی نائاسایی و نادەستوورییە، بۆیه من دانم بەو بارودۆخە نەنا بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووم”.
رێبوار تاڵەبانی لە پرێس كۆنفرانسەكەدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوو رایگەیاند”زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی و حکوومەت و ئەو حزبە کوردییانە دەکەم کە پاڵشتیان کردم”.
لەبارەی ئەوەی كە ئایا هیچ دۆسیەیەكی لەسەر ماوە رێبوار تاڵەبانی دەلێت، هیچ دۆسیەیەكم لەسەر نەماوە و دوێنێ دۆسییەكەم كۆتایی هاتووە و دەلێـ” هەولێر و بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی رەوشی کەرکووک و من لای خۆمەوە چەندین سکاڵام دژی کارە نادەستوورییەکان تۆمار کردووە، لەبارەی گەڕانەوەشی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گووتی: “لەگەڵ ئاساییکردنەوەی رەوشەکە، من دەگەڕێمەوە و نەشم گوتووە كە ناگەرێمەوە بۆ شاری كەركووك”