ھاتووچۆی بەغدا رێكدەخرێتەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/7/2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بووه‌ بڕیاریداوه‌، پابه‌ندبوون به‌ هێما و ترافیك لایته‌كان له‌سه‌ر شۆفێره‌كان جێبه‌جێ بكات، عێراقییه‌كانیش ئه‌م كاره‌ به‌ هه‌نگاوێكی پۆزه‌تییڤ ده‌زانن له‌ بواری سه‌لامه‌تی و هاتووچۆدا و شۆفێر سه‌رپێچیی كرد ده‌بێت سزا بدرێت.

به‌غدای پایته‌ختی عێراق یه‌كه‌م گه‌وره‌ شاری وڵاته‌كه‌یه‌ و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری تێدایه‌، ژماره‌ی دانیشتوان و ئۆتۆمبێله‌كانیش له‌ به‌غدا زۆر زیاد بوون و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران نه‌گیرێته‌به‌ر، سه‌لامه‌تی و ژیانی هاووڵاتیان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

Back to top button