وەزیری دارایی دڵنیایی لەبەردەوامی ھاتنی پارە بەغدا دەدات
وەزیری دارایی و ئابووری عێراق رایگەیاند، موچە بەشێكە لە یاسای بودجە و حكومەتی فیدراڵی پابەندە بەو یاسایە و بەردەوام دەبێتو هیچ كێشەیەك لەبارەی موچەوە نییە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و ئابووری عێراق دەشلێت، لەسەر رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەولێرەوە بە بەغدا دانوستاندن دەستپیدەكات، ئەنجامی دانوستاندنەكە دەگاتە رێككەوتن یان چۆن دەبێت، من ئەوە نازانم.
لەبارەی كۆكردنەوەی واژوو بۆ بانگهێشتكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە فوئاد حوسێن وتی: “پەرلەمانتارێك لەبەر ئەوەی نەمتوانیوە بیبینم و لەكۆبوونەوە بووم، بەمە پەست بووە چووە واژووەی كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەم لێبكرێت”.
هەروەها وتیشی: “ئەمە شتێكی ئاساییە، بەڵام ئەگەر لێپێچینەوەمان لەگەڵ بكرێت لەسەر جێبەجێكردنی یاسا من شانازی پێوە دەكەم”.