ھەواڵیك لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە

وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچە چەند زانیارییەک و كاتی گەیشتنی پارە و دەستپێكردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرا دەكات.

“چاوەڕوانی هاتنی پارەی داهاتی وەزارەت سامانە سرووشتییەكانین، تاوەكو ئەمڕۆش نەهاتووە، ئەگەر تاوەكو دوو رۆژی تر بگات لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەست پێ دەكات”(سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی وای گوت)

جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئەو پارەیە درەنگتر بگاتە دەستیان ئەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، گوتیشی: “خشتەی مووچە دەستكاری ناكرێت سەرەتا پێشمەرگە دواتر وەزارەتی پەروەردە دەبێت”.

 

Back to top button