ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی گیرا
سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی بەتۆمەتی هەرەشەكردن لە هاوڵاتیە، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە”.
لەبارەی سكاڵاكەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بە میدیاكانی راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك هەرەشەم لە هیچ كەسێك نەكردووە بەڵكو ئەو سكالایەی لەسەر من تۆمار كراوە بەهۆی ئەوەیە كە ئەوكەسانە هیچ تۆمەتێكی گەندەڵیان لەسەر من نەبووە ئێستا دەیانەوێت بەم شێوەیە، سكاڵام لەسەر تۆمار بكەن چونكە من خۆم كاندید كردووە بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم”.
سامان گەرمیان هەروەها دەشلێـ” من ئه‌مڕۆ چوومه به‌رده‌م داگا بۆ ئه‌وه‌ى ئهستۆپاكیى خۆم بسه‌لمێنم، چونكه من پێوایه ده‌بێ دادگا سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام دادگا گوتى، به‌هه‌ڵه سكاڵاكه له‌سه‌ر تۆ تۆمار كراوه، بۆیه بانگهێشتى تۆمان كردووه، پێشتر كه‌سێك به‌ناوی تۆوه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه، سامان گەرمیانی هەروەها دەشلێـ”ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سكاڵاكه‌یان تۆمار كردووه، خۆیان به‌دۆستى یه‌كێتى ده‌زانن، به‌ڵام “به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى كه خراپه‌ی زۆریان كردووه، له‌ناو حزب دوورخراونه‌ته‌وه”.
هەروەها سامان گەرمیانی زیاتر لەبارەی ئەو سكاڵایە دەدوێت و دەلێـ”من ئێستا خۆم كاندید كردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەو سكاڵایە دەستی لەپشت بووە، چونكە، ئه‌و كه‌سانه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ر من نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه هاتوون ئه‌و تۆمه‌ته‌یان بۆ درووست كردووم”.