هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر لیبیا کاریگەری خۆی هەبوو

 

 

پاش هەڕشەەکانی تورکیا ئەو 6 کەسەی دەستگیرکرابوون لە لیبیا ئازاد کران

 

سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەمڕۆ دووشەممە 6 کەسی تورکی ئازاد کرد پاش ئەوەی هێزەکانیان بە سەرکردایەتی موشیر خەلیفە حەفتەر دەستگیری کردبـوون لە لیبیا

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەواڵی ئازاد کردنی ئەو شەش کەسەی پشتڕاست کردەوە لەدوای ئەوەی دوێنی ئێوارە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەزمانی هەڕەشە داوای کرد هاوڵاتیە تورکەکان ئازاد بکەن ئەگەر نا هێزەکانی حەفتەر دەبنە ئامانجی تورکیا

 

لەلای خۆیەوە ئەحمەد مسماری  وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا گوتی هیچ زانیاریەکمان نیە دەربارەی دەستگیرکردنی هیچ تورکێك و هەر کاتێك کەسێکی تورك دەستگیر بکرێت ئەوە بەیاننامەیەکی فەرمی دەرەرەچێ بۆ ڕوونکردنەوە

Back to top button