دادوەری ئێران .. هیچ زیندانیەکی سیاسیمان نییە بەڵکو دووژمنانی دەسەڵاتن
ووتەبێژی دادوەری ئێران غوڵام حسێن ئیسماعیلی گوتی هیچ زیندانیەکی سیاسیمان نییە و دەستگیرکراوانی بۆچوون بە دوژمنانی دەسەڵات و شۆڕش ناوزەرد کرد
ئیسماعیلی گوتی ئەوانەی دادگایی کراون بە دۆسێی ئەمنی یان تیرۆرستن یان دژی دەسەڵات و بیروبڕوای شۆرشن یان هاوکاری دەزگا سیخوڕیەکانیان کردووە و ئەمانەش زیندانی سیاسی نین
لێدوانەکانی ووتەبێژی دادوەری ئێران ووڵام دانەوەی پرسیارێك بوو دەربارەی کوژرانی زیندانی سیاسی عەلی ڕەزا شێر محەمەد عەلی حەفتەی ڕابردوو لە گرتووخانەی فشافۆیە لە تاران ، ئەندام پەرلەمانی ئێران عەلی متەهیری لە لێدوانەکانی دا گوتی دادوەری ئێران لەژێر دەسەڵاتی لێکۆلەرە هەواڵگریەکانن و هەموو زیندانیە سیاسیەکان لای ئەوان زیندانی ئەمنین