پەكەكە هەرەشەی كوشتن لە نووسەرێكی كوردی سۆڤیەتی پێشوو دەكات
هەژار شامیل نووسەر و رۆژنامەنووس یەكێتی (سۆڤیەت پێشوو) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فیسبووك) ئاشكرای كردووە، پەكەكە هەرەشەی لێدەكات و دەلێت” پەكەكە پێم دەڵێن كوشتنی تۆ حەڵاڵە!
هەروەها ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسە دەشلێـ” من نە خاوەن عەشیرەتم و نەهیچ حزبێكم، تەنها نیشتمانپەروەرانی كوردستان پشتیوانیم لێدەكەن، هەروەها دەشلێ” ئەوانەی كە پێیان خۆشە دوای كوشتنم لەلایان “پەكەكە” لەسەر گۆڕەكەم ئەدەبیاتی وڵاتپارێزی بخوێنن با بێدەنگ بمێنن”.
هەژار كوری شامیلێ سەلیم ئەسگەرۆڤ و نازیلە مانافۆڤا ئەسگەرۆڤایە و لە 16ی 7ی 1966 لە شاری كەلبەجەری ئازەربایجان لە سۆڤیەتی پێشوو لەدایك بووە، كوری شامیلێ گەورە نووسەری و رۆشەنبیری ناسراوی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بووە، هەژار بە چوار زمان”كوردی كرمانجی و رووسی و ئازەری و توركی (نۆ) كتێبی چاپ كردووە”.