زانا رۆستایی: چەند سەركردەیەكی كۆمەڵ پێیان وایە بە هۆی پاشەكشەی بێهۆیی كۆمەڵ لەكابینەی هەشت, بەشداری لە كابینەی نۆ پێنەكرا
دوای ئەوەی پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی رێككەوت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان, كۆمەڵی ئیسلامی لە دەرەوەی هاوكێشەی بەشداری پێكردنی پارتی بوو, بەشێ: لە ئەندامانی سەركردایەتی كۆملیش پێیان وایە كشانەوە بێهۆكارەكەی كۆمەڵ لە كابینەی هەشتەم هۆكار بوو.
زانا ڕۆستایی، ئەندامی پێشووی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق و یەكێك لە سەركردەكانی كۆمەڵ لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: ”بەڵی ئەو بۆچوونە لەناو كۆمەڵی ئیسلامی ھەیە كە پارتی بە هۆی كشانەوەی كۆمەڵ بە بێ هۆ لە كابینەی هەشت بەشداری بە كۆمەڵ نەكرد، بەڵام بۆچوونی بەرانبەریش ھەبوو“، داواشی لە كادیرانی حزبەكەی كرد كە ئەوە بزانن، دواجار سەركردایەتیی كۆمەڵ بڕیارەكان دەدات.
زانا ڕۆستایی نەیشاردەوە كە پارتی فەرمووی لە كۆمەڵ نەكردووە بۆ بەشداریكردن لە حكوومەت و ڕای گەیاند: ”پارتی نەهات تەرحێكی جددی بكات بۆ كۆمەڵ، خۆ ناكرێت كۆمەڵ بڵێت هەر دەبێت بەشداریی لە حكوومەت بكەم؟”.
زانا ڕۆستایی باسی لەوە كرد كە لە دونیای دیموكراسیدا گوێ لە خوارەوە دەگیرێت، بەڵام حزبەكان پێیانوایە كە ”مادام قیادەن، ناكرێت خەڵك پێیان بڵێت چی بكەن و چی نەكەن، ئەمەش بۆ كۆمەڵ درووستە“.