شاندێكی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر وبەغدا, پاش كەشێكی ئەرێنی لە گفتوگۆكان لە نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق, بڕیارە شاندێكی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەو شاندە دەیەوێت لە نەبوونی یاسای نەوت و گاز، بە درووستكردنی پەیوەندیی چارەسەری كێشە نەوتییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەن، بە رای ئەندامانی لیژنە پەیوەندارەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان، ئەم ھەنگاوە دەتوانێت سەرەتایەكی باش بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.
تا ئێستا یاسی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەرنەكراوە، كە پێویستە دەركردنەكەی دەستووری بێت، كە دەتوانرێت لە رێگەیەوە كۆتایی بە كێشە نەوتییەكانی نێوان ئەو دوو حكوومەتە  بھێنێت، بەڵام لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمانی كوردستان پێیان وایە لە نەبوونی یاساكەدا، دەتوانرێـت بە درووستكردنی پەیوەندی باش، كێشەكان چارەسەر بكرێن.
لە خولەكانی رابردووی پەرلەمانی عێراق، لە لایەن فراكسیۆنە كوردییەكان ھەوڵێكی زۆردرا تاوەكو یاسای نەوت و گاز دەربچێت، سەرجەم ھەوڵەكانیش بێ ئەنجام بوون، بۆیە ئێستا پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لە رێگای لیژنە تایبەتمەندەكان، لە ھەوڵی ئەوەدان بە درووستكردنی پەیوەندییەكی پتەو، سەرەتایەك بۆ دەركردنی ئەو یاسایە دەستپێبكەن.
Back to top button