سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یەك بڕیار حەشد شەعبی لە ناوبرد

 

لە هەوڵێكی ترداو بە مەبەستی سنوردار كردنی دەسەڵاتی هێزەكانی حەشدی شەعبی فەرمانی كرد ئەو هێزانە بخرێنە ناو هێزە فەڕمیەكان
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق جیا لەو بڕیارە داوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی ئەو هێزانەی بە حیزبە سیاسیەكانەوە كرد و وتی نابێت هێزی سیاسی خاوەنی یەكەی هێزە سەربازی بێت و پێویستە ئەو هێزانە بچنە نێو هێزە فەڕمیەكانی تری دەوڵەت
ئەوە لە كاتێكدایە كە چەندین جارە ئەو داوایە لە لایەن كەسایەتیە سیاسیەكانەوە ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكرێت بەڵام یەكەم جارە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارە بدات

Back to top button