نەتەنیاهۆ بە درۆکردن ئێرانی توومەتبار کرد

 

نەتەنیاهۆ لە ئاهەنگی ڕێزلێنانی یەکەکانی یەدەگی سەربازی لە بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە قودس گوتی ئەمڕۆ ئێران ڕایگەیاندووە چیتر پابەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نابێت و پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٣٠٠ کیکۆ گرام تێپەڕ دەکات ، ئەم هەنگاوانەش پێمان دەڵین ئێران بەرەوە دروست کردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو دەکات .

 

لەدرێژەی وتەکانی دا گوتی کاتێ پەردەمان لەسەر ئەرشیفی نهێنی ئەتۆمی ئێران لابرد سەلماندمان کەوا ڕێکەوتننامەی واژوو کراو لەگەڵ ئێران لە بناغەوە تەنها درۆیەکی گەورەیە وتەنانەت ئێرانیش ئەم ڕاستیەی بۆ نەشاردراوەتەوەو بەم  زووانەش پەردە لەسەر بەڵگەی زیاتر لادەدەین کە دەیسەلمێنی ئێران بەدرێژایی کات درۆی کردووە

Back to top button